سعوودیە و ئێران ئامادەن لەسەر ئاستی سیاسی کۆببنەوە

ئاڵای سعوودیە و ئێران
ئاڵای سعوودیە و ئێران

K24 - هەولێر:

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، 5 گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و سعوودیە لەسەر ئاستی ئەمنی بەڕێوەچووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: "بەرپرسانی عێراق پێیانڕاگەیاندووین سعوودیە ئامادەیە لەسەر ئاستی سیاسی و بەشێوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، ئێرانیش بە هەمانشێوە ئامادەیە لەگەڵ سعوودیە لەسەر ئاستی سیاسی کۆببێتەوە.

لە ساڵی 2016 خۆپیشاندەرانی ئێران بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەبونەمر، کەسایەتی شیعە مەزهەب هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، ئەمەش نیگەرانی سعوودیەی لێکەوتەوە و پەیوەندییە سیاسی و دپلۆماسییەکانیان پچران.