سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە کارەساتێکی دیکەی بەندەری بەیروت هۆشداری دەدات

K24 - هه‌ولێر:
نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەمڕۆ هەینی 22ـی تەممووزی 2022 هۆشداری دا، لە مەترسییەکانی داڕمانی سایلۆی دانەوێڵە لە بەندەری بەیروت و رایگه‌یاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەردەوام کە لەنێو گەرمای هاوین و شێی بەرزدا تەشەنە دەکات، مه‌ترسییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه.
ئەم هۆشدارییەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەگەڵ نزیكبوونەوەی دووەمین ساڵیادی تەقینەوەی بەندەرەكە دێت، كە لە مانگی ئابی 2020 روویدا و بەهۆیەوە 200 كەس كوژران و هەزاران كەسیش بریندار بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێرانكارییەكی بەرفراوان لە پایتەختی لوبنان روویدا.
لەلایەکی دیکەوە، شارەزایانی حكومەت هۆشدارییان داوە لەوەی بە ئاو كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی ئێستا لە بەندەرەکە کەوتووەتەوە، رەنگە بەهۆی شێدارییەوە دۆخی سایلۆکان خراپتر بکات.
سەرەڕای هۆشدارییەکان، دوێنێ پێنجشەممە (21ـی تەمووز)، بە فەرمانی بەسام مەولەوی وەزیری ناوخۆ، تیمەکانی ئاگرکوژێنه‌وه هەوڵیاندا بە ئاو کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن و دواتر سوپای ئەو وڵاتەش کۆپتەرێکیان رەوانەی ئاگرەکە کرد، تا لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا هاوکاریان بێت.
بڵێسەی بەردەوام و دیمەنی دراماتیکی سایلۆی سووتاو و بەشێکی تاریکی، یادەوەرییەکانی ئەو تەقینەوە گەورەیە دەهێنێتەوە یاد، کە دوو ساڵ لەمەوبەر بەندەرەکەی وێران کرد.
له (4ی ئاب/ ئۆگه‌ستیسی 2020) له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، كاتژمێر 6:07ی ئێواره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاره‌كه‌ی هه‌ژاند و هه‌مووانی تاساند، تۆز و خۆڵ، دووكه‌ڵ شاره‌كه‌ی ته‌نییه‌وه و هاوار و گریان له هه‌موو شوێنێكی ئه‌و شاره ده‌بیسترا، له‌هه‌موو شه‌قامێك خوێن ده‌بینرا. 2 هه‌زار و 750 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئه‌مۆنیۆم" كه بۆ ته‌قینه‌وه كوشنده‌یه، له كۆگای ژماره 12 له مه‌رفای به‌یروت هه‌ڵگیرابوون، كۆگاكه ئاگری گرت و ته‌واوی مادده‌كه ته‌قه‌ییه‌وه و كاره‌سات درووست بوو.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه، شه‌پۆڵێك شاره‌كه‌ی هه‌ژانده‌وه، زیانێكی زۆری به پایته‌خت گه‌یاند و شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی زۆربه‌ی ماڵ و باڵه‌خانه‌كانی شكاند. ته‌قینه‌وه‌كه بووه هۆی مردنی زیاتر له 200 كه‌س و برینداربوونی 6 هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه، 50 هه‌زار خانووش زیانیان به‌ركه‌وت، 300 هه‌زار كه‌س بێ شوێنی حه‌وانه‌وه مانه‌وه، زیانه مادییه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش به 10 تا 15 ملیار دۆلار خه‌مڵێندراوه.