شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق : 5 تیرۆیست ده‌ستگیركران

"3 حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا"
ژماره‌یه‌ك تیرۆریست ده‌ستگیركران
ژماره‌یه‌ك تیرۆریست ده‌ستگیركران

K24 - هه‌ولێر:

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، 5 تیرۆریستیان لە سێ پارێزگای جیاجیا دەستگیرکردووه‌ و 3 حەشارگەی چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەرگیرا.

لە راگەیەندراوەكه‌ی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هاتووه‌: دوای گەیشتنی زانیاری هەواڵگریی لەبارەی جوڵە و شوێنی مانەوەی چەند تیرۆریستێک و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری، هێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی 5 تیرۆریستیان دەستگیرکرد، كە سێیان لە بەغدای پایتەخت و یه‌كێكیان پارێزگای سەڵاحەدین و ئه‌وه‌ی دیكەش لە پارێزگای كەركووك بووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هێزەکانیان تونیویانه‌ لە پارێزگای ئەنبار دەست بەسەر 3 حەشارگەی چەک و تەقەمەنییدا بگرن، کە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی تێدابووە، لەگەڵ نزیکەی 100 مووشەکی جۆراوجۆر، کە ئامادەکرابوون بۆ به‌ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق روونیكرده‌وه‌، تەقەمەنییەکان لەلایەن تیمەکانی ئەندازیارییەوە لەنێوبراون و دەستگیرکراوەکانیش دوای وەرگرتنی گوتەکانیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کران، بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.