ئیمارات هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی په‌ره‌خ سه‌ركۆنه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێرشی توركیای بۆ سه‌ر ناوچه‌ی په‌ره‌خ سه‌رۆكۆنه كرد و به كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكارانه وه‌سفیكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌یان هه‌موو ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییانه و ته‌واوی شێوازه‌كانی توندوتیژی ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌كه‌نه ئامانج و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی مرۆڤایه‌تین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات جه‌ختیكرده‌وه، ئیمارات پاڵپشتی له هه‌ر رێكارێك ده‌كات، كه عێراق بۆ پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌گرێته‌به‌ر.
هاوینه‌هه‌واری گوندی "په‌ره‌خ" له ناوچه‌ی ده‌ركار-ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه تۆپباران كرا و له ئه‌نجامدا 9 گه‌شتیاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق شه‌هید بوون و 26 گه‌شتیاری دیكه‌ش بریندار بوون.