چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەن

مالیكی دوو كاندیدی پێشنیاز كردووه
نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی

K24 - هه‌ولێر:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایكرد، چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق هەن.

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، دوای پاڵاوتنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئێستا چوار کەس بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک وزیران هەن.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، هەریەک لە محەمەد شەیاع سوودانی و عەلی شوکری لەلایەن نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیازکراون، بەڵام قاسم ئەعرەجی و فالح فەیاز لەلایەن هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کاندید کراون.

ئاماژە بەوەش كراوه‌، ئەو لیژنەیەی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە، لەگەڵ ئەو کاندیدانە کۆدەبێتەوە.