قوتابخانه‌ی سەرچەم له ته‌قته‌ق سووتا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كۆیه راگه‌یاند، ئەمڕۆ ئاگر لە قوتابخانەی سەرچەم لە تەقتەق کەوتەوە و زیانی زۆر بەر کەلوپەل و بەشێک لە تۆمارەکانی قوتابخانەکە کەوتووە.
مامۆستا شەھێن عوسمان، بەڕێوبەری پەروەردەی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، پۆلیس و پۆلیسی بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوەیان له رووداوه‌كه کردووە، به‌ڵام ئێمه تا ئێستا دڵنیانین ھۆکاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه چییە، بەڵام قوتابخانەکە لەژێر چاودێری کامێرایە و گومان دەکرێت شۆرتی کارەبا بووبێ.
سەبارەت بە زیانەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، زیانی زۆر بەر ئیدارەی قوتابخانەکە کەوتووە و بەشێک لە تۆمارەکان سووتاون و بەشێکی دیكه‌ش گرنگن وەک تۆماری گشتین، ئەوانە لەناو دۆڵابی ئاسندا بوون و توانراوە پێش ئەوەی بسووتێن دەرباز بکرێن.
قوتابخانه‌ی سەرچەم له ته‌قته‌ق سووتا pic.twitter.com/nXvPsUfmUw
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) July 22, 2022