ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا ته‌نگی به بازاری بۆرسه و بانكه‌كانی هه‌ڵچنیوه
K24 – هه‌ولێر
پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بازاری بۆرسه‌ی له‌نده‌ن زیاتر له 8% دابه‌زیوه.
بازاری بۆرسه‌ی FTSE 100 index له له‌نده‌ن له سه‌ره‌تای كردنه‌وه زیاتر له 500 خاڵی له‌ده‌ستداو بۆ 5,808.72 نزمبووه
بانكه‌كانی به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی تووشی زیانێكی زۆر بوونه، بانكی باركله‌یس و RBS نزیكه‌ی 30% دابه‌زیون.
هه‌ر پاش ئاشكرابوونی ئه‌نجامی ریفراندۆم، پاوه‌ند له به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر له 10% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه كه له ساڵی 1985 بۆ ئه‌م ئاسته نزمبووه‌وه.
بانگی ئینگله‌ند رایگه‌یاند "له نێزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كات و هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرێته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی به‌رامبه‌ر سه‌قاگیری دراوی و دارایی".