فڕۆکەیهكی بێفڕۆکەوانی ئەمهریکا بۆ ماوهی 36 رۆژ لە ئاسماندا مایهوه

K24 - ههولێر:
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمهریکا ئاشکرای کرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر، کە بە وزەی خۆر کار دەکات و هێشتا لەژێر تاقیکردنەوەدایە، بە مانەوەی بۆ 36 رۆژ لە ئاسماندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.
لە راگەیەندراوێکدا، کە لەلایەن هێزەکانی وشکانیی ئەمهریکاوە رۆژی پێنجشهممه بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر لە 15ی حوزەیراندا دەستی بە فڕین کردووە و هێشتا لە ئاسمانی ئەریزۆنادا بەرزی 70 هەزار پێ لە فڕین بەردەوامە.

به گوێرهی راگەیەندراوەکە، وەک بەشێکی تاقیکردنەوەکە، زفیر یەکەم ئەرکی لە کایەی ئاسمانی نێودەوڵەتیی و بەسەر ئاسمانی دەریادا تەواو کردووە، فڕۆکەکە بە بەکارهێنانی کۆنترۆڵی پەیوەندی مانگی دەستکرد درێژترین فڕینی ئەنجامداوە.
زفیر لە ساڵی 2018دا 26 رۆژ لە ئاسماندا مایەوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد. باڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە زیاد لە 24 مەتر درێژە و کێشی نزیکەی 80 کیلۆگرامە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر لەلایەن ئایربەسەوە پەرەی پێدراوە، بۆ چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی لە رووبەرێکی بینراوی فراواندا بەکاردێت.
