سەفین دزەیی: لە کابینەی نۆیەم هەوڵمانداوە پەیوەندییەکی دۆستانەمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت
K24 - هەولێر
بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە گوتارێکدا باسی لە گرنگترین کاروچالاکییەکانی فەرمانگەکەی دەکات.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیاند: "لە سێ ساڵی رابردووى کابینەی نۆیەم، به‌وپه‌ڕی تواناوه و له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵە گشتییەکانی کارنامەی حكومه‌ت كاروباره‌كانی خۆمان راپه‌ڕاندووه. وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە له‌سه‌ر بنه‌مای رێكخستنه‌وه‌یه‌كی نوێ، فه‌رمانگه هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ دونیاى دەرەوە فراوانتر بكات. جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه و باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كردووەته‌وه به رە‌چاوكردنی به‌رژەوه‌ندی هاوبه‌ش و رێزی دوولایه‌نە".
گوتیشی: "لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەو ماوەیەدا توانیومانە زیاتر لە هەزار دیدار و کۆبوونەوەى فەرمی لەگەڵ شاندى باڵاى وڵاتان و باڵیۆز و کونسوڵ و بەرپرسى ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتوەوکان ئەنجام بدەین. هەروەها بەشداریکردن لە چەندین ئیڤێنت و مەراسیم و رۆژى نیشتیمانى وڵاتان و رێکخستنی ئیڤێنتەکان بە پڕۆتۆکۆلى تایبەت. هەروەها بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وه‌ك به‌شێك له شاندی عێراقی فیدراڵ و لەوێدا توانیمان کۆمەڵێک دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ ئەنجام بدەین، بەتایبەت دیداری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو کاتی ئەمەریکا".
سەفین دزەیی، ئاماژەی بەوەشکرد: "وەک به‌رپرسی فه‌رمانگه یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له سەرۆکی هەرێم رێزدار نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رێزدار مەسرور بارزانی بووین له كۆبوونه‌وه گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. هەرەوەها سەردانمان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وەى عێراق و باڵیۆزی وڵاتان و كوتله‌ی كوردستانی له ئەنجومەنى نوێنەران، به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كار و هه‌ماهه‌نگیی نێوان فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ".
راشیگەیاند: "لە کاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، توانیمان زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتى گیرخواردوو لە وڵاتی جیاجیا لە فڕۆکەخانەى هەولێر و نزیکەى 550 هاووڵاتى لە رێگەى فڕۆکەخانەکانى دیکەى عێراق بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو: "سەبارەت بە بەداواچوونی بە پرسی کۆچبەرانی نایاسایی لە یۆنان و بیلارووسیا، هەوڵمان داوە ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین، بەداخەوە ئەو 16 تەرمەی کە لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە نۆکەندی ئینگلیز ژێر ئاو کەوتن، تەرمەکانیان بگەڕێنینەوە کوردستان 12 تەرمی تریش لە وڵاتی یۆنان بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێنینەوە و بیاندەینەوە بە کەسوکارەکانیان و بەخاک بسپێردرێن. بە حکومی دراوسێیەتی لەگەڵ ئێران و تورکیا، بێگومان هەوڵمان داوە پەیوەندییەکی ئاسایی و دۆستانەمان هەبێت، بە تایبەتی پەرەپێدانی بواری ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە جێگەی بایەخ بووە، و تۆمار کردنی زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیاى تورکی و ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و زیادکردنی رەێژەی ئاڵوگۆڕى بازرگانى ".
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، گوتی: "پێشکەشکردنی هەزار و 700 خزمەتگوزاری جۆراوجۆری لۆجستك بە نێردەی دیپلۆماسی وڵاتان و رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرپەشتى و راییکردنى کاروباری یاسایی و پەسەندکردنى زیاتر لە 40 هەزار بەڵگەنامە لە دەرەوە و ناوەى وڵات لەلایەن فەرمانگەوە جێبەجێ کراوە. هەروەها له‌م دواییانەدا وەک فه‌رمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سێ جار سه‌ر‌دانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بەڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و رە‌وه‌ندی كوردستانی کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە".