31 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆلێرا لە عێراق تۆمار کرا
K24 - هه‌ولێر:
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 31 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراون و 18 حاڵەتیان لە پارێزگای بەغدایە و 13 حاڵەتی دیکەش لە پارێزگای زیقارن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئاشکراشی کرد، تا ئێستا 406 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراوە و سێ کەسیش بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە، کە دوانیان لە پارێزگای کەرکووکن، حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش له به‌غدا بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌ك تووشبووی تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه و حاڵه‌تێكی مردنیش له پارێزگای زیقاڕ هه‌یه، تا ئێستاش ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له عێراق گه‌یشتووه‌ته 267 كه‌س و 48 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.