مه‌سرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی به‌ ئامانجی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.

سەرۆکی حکومەت له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.