مه‌سرور بارزانی: نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ ئارادان

"زۆر بابه‌تمان هه‌یه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین"
مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی / به‌غدا 23 - 7 - 2022
مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی / به‌غدا 23 - 7 - 2022

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌ به‌غدا رایگه‌یاند، زۆر بابه‌ت هه‌یه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ ئارادان.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه‌ به‌غدا، زۆر بابه‌تمان هه‌یه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كۆمانده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌شی ناكۆكیمان له‌سه‌ری هه‌یه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ ئارادان،‌ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش له‌ خزمه‌تی سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌، به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی باڵای عێراق، لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گەیشتە بەغدا.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "سەرۆکی حکومەت له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە. ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و غازه‌
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و غازه‌