درهنگایی ئهمشهو دوو زلهێزی ئهورووپا بهیهك دهگهن
هەر لە ئەمریکا درەنگانی ئەمشەو بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی له یارییەکی دۆستانەدا رووبهڕووی یهكتر دهبنهوه.
لە بەردەوامی ئامادەکاریی یانەکان بۆ وەرزی نوێ درەنگانی ئەمشەو بە دیاریکراوی لە کاتژمێر 02:00 بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتەوە.
بایرن دووەم یاریی دۆستانە دەکات و لە یاریی رابردوو بە شەش گۆڵ لە دی سی یونایتدی بردەوە و لە کۆتایی ئەم مانگەشدا لە جامی سوپەری ئەڵمانی رووبەڕووی لایپپزیگ دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتیش لە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە و رۆژی پێنجشەممە لە یارییەکی ئامادەکاریی بە دوو گۆڵ لە کلوب ئەمریکای بردەوە و دوای یارییەکەی بەرامبەر بایرن لە جامی قەڵغانی خێرخوازی بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەکات.