ته‌ندروستی جیهانی: به‌هۆی گه‌رماوه تا ئێستا 1700 كه‌س له ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی ئه‌وروپای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئاشكرایكرد، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌رما بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی، 1700 كه‌س گه‌یانیان له‌ده‌ستداوه.
هانی گلیوگی، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئه‌وروپای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵه‌وه شه‌پۆلێكی توندی گه‌رما رووی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی كردووه، ته‌نیا له پورتوگال و ئیسپانیا 1700 كه‌س به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له ئێستادا به‌هۆی سووتانی دارستانه‌كانی به‌ریتانیا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی نیگه‌رانین، ته‌نیا له له‌نده‌ن 41 خانووی خه‌ڵك سوتاوه.
ده‌شڵێت: "ئه‌م شه‌پۆله‌ی گه‌رما له ئه‌وروپا تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت".