بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشووری ئێرانی هه‌ژاند و له دووبه‌ی هه‌ستیپێكرا

K24 - هەولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.5 به پێوه‌ری رێخته‌ر باشووری ئێرانی هه‌ژاند و دانیشتوانی شاری دووبه‌ی له ئیماراتی عه‌ره‌بیش هه‌ستیان پێكرد.
روانگه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه له جیهان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ـی ته‌مموز بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 8:07 خوله‌ك، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.5 به پێوه‌ری رێخته‌ر باشووری ئێرانی هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی نیشتمانی ئیمارات بۆ بوومه‌له‌رزه، ئیماراتی عه‌ره‌بی هه‌ستی به‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئێران كرد، به‌تایبه‌ت له شاری دووبه‌ی، و هیچ زیانی گیانی و ماددی تۆمار نه‌كراوه.