پزیشكی تایبەتی جۆ بایدن: تەندروستی سەرۆکی ئەمریکا بەرەو باشتر دەچێت
K24 - هەولێر:
پزیشكی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دڵناییدا كه ته‌ندروستی خۆ بایدن به‌ره‌و باشی ده‌چێت و نیشانەکانی کۆکەی توند، تای بەرز و ئازاری جەستەی هەیە.
دوێنێ، كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه، بەڵام ئه‌مڕۆ شەممە، دكتۆر كیڤن ئۆكۆنۆر، پزیشكی تایبه‌تی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بایدن تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی نه‌بووه، رێژه‌ی ئۆكسجینیش له خوێنی‌دا ئاسیاییه.
ئه‌م پزیشكه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، ئه‌و تووشی گۆڕاوی (BA.5)ـی پێكهاته‌ی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدا، ئه‌و نیشانانه‌ی كه له بایدن دا ده‌ركه‌وتوون، بریتین له كۆكه‌ی توند، تای به‌رز و ئازاری له‌ش.
دوێنێ هه‌ینی کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند، بایدن بە سووکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، خه‌ریكه چاره‌سەری دژە ڤایرۆسی پاکسلۆڤید وەردەگرێت.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی باسی لەوەشکردبوو، بایدن پێکوتەی دژە کۆرۆنای به‌كارهێناوه، هەروەها دووجار دەرزی بەهێزکردنی بەرگریشی وەرگرتووە، و نیشانەکانی نەخۆشییەکەی زۆر بە کەمی پێوە دیارە و لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی كۆشكی سپی بەردەوامه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بە گوێرەی رێنماییەکانی (ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگری کردن لە نەخۆشییەکان) بایدن لە نێو کۆشکی سپی خۆی کەرەنتینە کردووە، ئەرکەکانی بە تەواوەتی رادەپەرێنێت و بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ستافەکەی ده‌كات، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی و لە رێگای كامێراوه بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکات، هەر كاتێكیش لە پشکنینەکاندا دەرکەوت ڤایرۆسەکەی نەماوە، بۆ شوێنی کارەکەی دەگەرێتەوە.''
بایدن ته‌مه‌نی 79 ساڵە و بەتەمەنترین سەرۆکه له مێژووی سیاسی ئەمه‌ریکا.