ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ئەندامانی دوو گروپی تیرۆریستیمان دەستگیرکرد

ده‌ستگیركردنی دوو گرووپی تیرۆریستی
ده‌ستگیركردنی دوو گرووپی تیرۆریستی

K24- هەولێر

ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، شکستیان بە پیلانی دووگروپی "تیرۆریست"ی هێناوە و کە مەرامیان بووە "کردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجام بدەن و پیلانی  تیرۆرکردنی چەند کەسایەتیەکیشیان داڕشتبوو".

ئەمڕۆ 23ی تەمموزی 2022، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێک و دانپیدانانی چەند تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە "بەپشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگیرییەکان ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەڵگەی دروست و پشتراستکراوەی دەستکەوت لە سەر هەردوو گروپە تیرۆریستییەکە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە کەوتوونەتە ژێرکاریگەری فکری تیرۆریستی داعش و بە دوو ئاڕاستەی جیاواز پیلانیان دانابوو مەرامەکانیان جێبەجێبکەن ".

ئاسایش دەڵێت، دوای ئەوەی چاودێری جوڵەی تۆمەتبارەکانیان کردووە، بە رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە و بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە چەند ئۆپراسیۆن و ھەڵمەتێکدا "ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان" دەستگیرکرد، کە پیلانیان ھەبوو دوای جێبەجێکردنی مەرامەکانیان، ھەڵبێن و پەیوەندی بەچەکدارانی داعشەوە بکەن .

دانپێدانانی تۆمەتبارەکان..