لە بەغدا هێرش کرایه سەر ماڵی رۆژنامەنووسێك

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامەنووس د. قوسەی شەفیق، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاشکرای كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن ژمارەیەك چەکدارەوە بە چەك و نارنجۆك هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و بەهۆی هێرشەکەوە دایك و منداڵێکی برینداربوون.
ئەو رۆژنامەنووسە لە گرتە ڤیدیۆییه‌که‌دا ئاماژە بەوە دەکات، ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی، دز و گەندەڵکاران، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە هێرشەکان لە کاری رۆژنامەنووسی نایوەستێنێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه دایك و منداڵێكی برینداربوونه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردن بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه، هێرشكاره‌كانیش ته‌واوی ماڵه‌كه‌یان وێران كردووه، به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگ نابێت و ده‌زانێت كێ له پشت هێرشه‌كه‌یه‌وه، ئاماده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ترسنۆكانه نه‌یه‌نه پێشه‌وه.
د. قوسەی شەفیق، پله‌دارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و برایه‌كی ئه‌و كه‌سه به دزی و گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌زانن باسی دزیكردنی گومرگ ده‌كه‌م.
عـاجـل || استهداف منزل الاعلامي الدكتور قصي شفيق برمانة يدوية واطلاقات نارية ووقوع اصابات pic.twitter.com/Ugap7dcWR4
— د. قصي شفيق (@qusay19668073) July 24, 2022