سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی 14ی پارتی دیاریكرا
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ بەستنی كۆنگرەی 14 دەستپێكردوە و سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەشی دیاریكرد.
بەپێ زانیاریەكانی كوردستان24، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر ئیدریس ھادی بە سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی 14 دیاریكردوە.
دكتۆر ئیدریس ھادی ئەم زانیارییەی بۆ كوردستان24 پشتڕاستكرده‌وە و رایگه‌یاند، ئەو بە سەرۆكی سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە دیاریكراوە، بڕیارە بەم نزیكانە رێنماییەكانی دەستپێكردنی كارەكانی كۆنگرەی 14 لە مەكتەب سیاسییەوە بدرێتە سەرۆكی لیژنەكە و ئەوانیش دەست بە ئامادەكارییەكان بكەن.
كۆنگره‌ی 13ی پارتی له 11 تا 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2010 له شاری هه‌ولێر به‌سترا. به‌ڵام كۆنگره‌ی 14ی پارتی به‌هۆی شه‌ڕی داعش و ره‌وشی هه‌رێمایه‌تی و دواتر ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا دواخرا.
هه‌رچه‌نده فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له مانگی شوباتی ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبوو، كه له 26ی ئایاری 2021، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی 14ی ده‌به‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه كۆنگره‌ی 14ی پارتی دواخرا.
مێژووی كۆنگره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان
- كۆنگره‌ی یه‌كه‌م له 16ی ئابی 1946 له به‌غدا به‌سترا.
- كۆنگره‌ی دووه‌م له ئاداری 1951 له به‌غدا به‌سترا.
- كۆنگره‌ی سێیه‌م له 26ی كانوونی دووه‌می 1953 له كه‌ركووك به‌سترا.
- كۆنگره‌ی چواره‌م له 3ی تشرینی یه‌كه‌می 1959 له به‌غدا به‌سترا.
- كۆنگره‌ی پێنجه‌م له سه‌ره‌تای گوڵانی 1960 له به‌غدا به‌سترا.
- كۆنگره‌ی شه‌شه‌م له 1ی ته‌ممووزی 1964 له قه‌ڵادزێ به‌سترا.
- كۆنگره‌ی حه‌وته‌م له 15ی تشرینی دووه‌می 1966 له گه‌ڵاڵه به‌سترا.
- كۆنگره‌ی هه‌شته‌م له 1ی ته‌ممووزی 1970 له ناوپردان به‌سترا.
- كۆنگره‌ی نۆیه‌م له 4ی تشرینی دووه‌می 1979 له گوندی ده‌ربه‌ند له ئێران به‌سترا، پاشان گوازراوه‌ته‌وه ئۆردوگای زێوه.
- كۆنگره‌ی ده‌یه‌م له 2 تا 15ی كانوونی یه‌كه‌می 1989 له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ به‌سترا.
- كۆنگره‌ی یازده‌م له 16 تا 26ی ئابی 1993 له هه‌ولێر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی دوازده‌م له 6 تا 14ی تشرینی یه‌كه‌می 1999 له هه‌ولێر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی سیانزه‌هه‌م له 11 تا 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2010 له شاری هه‌ولێر به‌سترا.