"پۆگبا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاری ناكات"

پۆڵ پۆگبا ناوه‌راستكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس
پۆڵ پۆگبا ناوه‌راستكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس

پۆل پۆگبا لە راهێنانەکانی یوڤێنتۆس تووشی پێکان بووە و رەنگە لە یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە نەبێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە پۆگبا لە راهێنانەکان هەستی بە ئازار کردووە و بە هاوکاری دوو لە کارگێڕانی یانەکە گەیەنراوەتە ژووری جلگۆڕین، بەڵام تا ئێستا یوڤێنتۆس ناوه‌ڕۆكی پێکانەکەی بڵاو نەکردووەتەوە.

سەرچاوە ئیتاڵیەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە پێکانەکەی پۆگبا قوڕس نییە و رۆژێک یان دوو رۆژ پشوو وەردەگرێت و دەگەڕێتەوە راهێنانەکان.

لەلایەن خۆیەوە جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووس لە تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا نووسیویەتی: ئەستێرە فەرەنسیەکە لە مەشقەکانی بەیانیان راوەستاوە و یاریگای جێهیشتووە و هەستی بە ئازار کردووە لە ئەژنۆی، بەڵام پێکانەکەی مەترسیدار نییە.

بڕیارە یانه‌ی یوڤێنتۆس لە بەرەبەیانی چوارشەممە لە ئەمریکا له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ رووبەڕووی بارسێلۆنا ببێتەوە.