یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەستنیشان کرا

"سێ ڕۆژی سەرەتای دەوام بەرنامەیەکی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن"
قوتابخانەیەکی سنووری پەروەردەی هەولێر - ئەرشیف
قوتابخانەیەکی سنووری پەروەردەی هەولێر - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە رایگەیاند، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 13/9/2022 یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەنداوێکی سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە بڕیاری (ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە) رۆژی سێشەممە رێکەوتی 13 ئەیلولی 2022 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2022 - 2023) دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشدرا، سێ ڕۆژی سەرەتای دەوام بەرنامەیەکی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن کە پاشتر وەردەکاریەکەی بە گشتاندنێک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەنێردرێت.