ئینفۆگرافیک.. پەیماننامەی لۆزان

99 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێدەپەڕێت

K24 – هەولێر

لە زۆربەی سەردەمەکاندا دەوڵەتانی زلهێز و دەسەڵاتداری ناوچەکە بەردەوام هەوڵی لەباربردنی ئامانجەکانی کوردیان داوە، لە ساڵی 1916 رێککەوتننامەی سایکس پیکۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەسەر دوو زۆن دابەشکرد، دواتر لە پەیماننامەی سیڤەردا ئاهێک بە بەر کوردا هاتەوە کە دانی بە %20ی خاکی کوردستان دانا و مافی دەوڵەتی بە کوردستاندا، بەڵام پەیماننامەی لۆزان جارێکی دیکە لەباری بردووە.

لە 24/7/1923، وڵاتانی براوەی جەنگی یەکەمی جیهان لەگەڵ تورکیا، پەیماننامەیەکیان واژۆکرد کە بە پەیماننامەی لۆزان ناوبرا بۆ 100 ساڵ، ئێستا 99 ساڵە ئەو پەیماننامە هەیە.

پەیماننامەکە لە شاری لۆزان-ی سویسرا و لەنێوان وڵاتانە واژۆکراوە: تورکیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، یۆنان، رۆمانیا، یوگسلافیا.

رێککەوتنەکە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی دەوڵەتی عوسمانی ( تورکیا) بوو، بەمەش کوردستانی بۆ سەر چوار پارچە دابەش کرد بەسەر تورکیا، عێراق، ئێران، سووریا.

بابەتەکانی دانوستان و بڕیارەکانی پەیماننامەکە بریتی بوون لە:

سنووری تورکیا و سووریا

سنووری تورکیا و عێراق

سنووری تورکیا و یۆنان

سنووری تورکیا و ئێران

پەیماننامەی لۆزان لە پێنج بەشی سەرەکی پێکهاتبوو: سیاسی، دارایی، ئابووری،گواستنەوە، دیلی جەنگ.