وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئۆكرانیا: به‌هۆی جه‌نگه‌وه 68 پزیشك و كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستی بوونه‌ته قوربانی

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی سوپای رووسیاوه له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا 18 پزیشك و كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 50 كه‌سی دیكه‌شیان بریندار بوون.
به گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئۆكرانیا، 123 دامه‌زراوه‌ی پزیشكی به ته‌واوه‌تی رووخاون و شیاوه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه نین، 746 دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ده‌كرێت نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.

وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایكرد، هه‌رچه‌نده به ئه‌نقه‌ست ژێرخانی دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانمان وێرانكراوه، به‌ڵام سیستمی چاودێری ته‌ندروستیمان به هه‌موو تواناكانیه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌هاناوه‌چوون له‌كاتی جه‌نگدا كار ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له رێگه‌ی پێگه‌ی "يونايتد24"ـه‌وه، كه بۆ كۆمه‌ك به‌خشین ئاماده‌كراوه، داوای هاوكاریمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵپشتیی به‌رنامه‌ی نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی عه‌قلی و ده‌روونی بۆ نه‌خۆش و برینداره‌كانمان، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانمان.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكرده‌وه، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئۆكرانییه‌كان لانی كه‌م 4 گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتمان هه‌یه، تا ئێستا 17 وڵات له باشترین نه‌خۆشخانه‌كانیان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانمان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 17 هاوه‌ڵی پزیشكیمان ناردووه، بۆ گواستنه‌وه‌ی منداڵانی تووشبووی شێرپه‌نجه، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ه‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت. كه كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراون، گه‌یشتووته 1274 هاووڵاتی ئۆكرانی.
Ministry of Health of #Ukraine: since the beginning of the war, 18 doctors have died, more than 50 have been injured.
— NEXTA (@nexta_tv) July 24, 2022
123 medical institutions are completely destroyed and cannot be restored, another 746 are damaged, but they can be reconstructed, the Ministry of Health stated. pic.twitter.com/OYZ6iMQ0w7