ئه‌ساڵه نه‌سری به زمانی كوردی گۆرانی ده‌ڵێت

K24 - هه‌ولێر:
گۆرانیبێژی ناوداری عه‌ره‌ب "ئه‌ساڵه نه‌سری" گۆانییه‌كی به زمانی كوردی گوتووه‌ته‌وه و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاویكرده‌وه.
ئه‌ساڵه گۆرانی "كاڤوكیم"ی به ئاوازه (كوردیی و کرمانجییەکە)ی تێكه‌ڵاوی تێكستكێكی عه‌ره‌بی كردووه و به شێوازێكی نوێ گوتوویه‌تیه‌وه، له كلیپی گۆرانییه‌كه‌ش نووسراوه، كه "ئاری جان" تێكست و ئاوازه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كردووه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی لێگراوه، ئاماژه به‌وه كراوه، ئاوازه‌كه فۆلكلۆری كوردییه و به هه‌ردوو زاراوه‌ی (كرمانجی و سۆرانی) له‌لایه‌ن گۆرانیبێژانی كورد گوتراوه‌ته‌وه.
ئه‌ساڵه، خه‌ڵكی سووریایه و له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به، له ساڵی 1969 له دیمه‌شقی پایته‌خت له‌دایكبووه، باوكیشی "مسته‌فا نه‌سری" هونه‌رمه‌ند بووه و له خێزانێكی هونه‌ری په‌روه‌رده بووه.
ئه‌ساڵه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی سووریایه، به‌ڵام به شێوه‌زاری جیاوازی عه‌ره‌بی گۆرانی گوتووه، به‌تایبه‌تی به شێوازی میسری و وڵاتانی كه‌نداو، له دوایین به‌رهه‌میشیدا گۆرانییه‌كی تێكه‌ڵاوی زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه، به‌ناوی "كاڤوكیم".