درۆنێک لە گوندێکی دهۆک دەکەوێتە خوارەوە

هاووڵاتییان گوێیان لە دەنگی تەقینەوەی درۆنەکە بووە
شوێنی کەوتنی درۆنەکە
شوێنی کەوتنی درۆنەکە

K24 – دهۆک

لە گوندی بەندا-ی سنووری دهۆک درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و شوێنەواری گەورە لە جێگەی کەوتنی درۆنەکە هەیە.

مەسعود محەمەد، پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک، لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە رایگەیاند: "ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە وەک چاڵێکی لێهاتووە، بەگوتەی گوندنشینان کاتی کەوتنی دوێنێ بووە و دەنگێکی گەورەیان بیستووە".

گوتیشی: "هیچ نووسین و نیشانەیەک لەسەر پارچەکانی درۆنەکە نەدۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی بزانرێت هی کام دەوڵەتە، لەکاتی کەوتنیش ئاگر لە شوێنەکە کەوتووەتەوە".

سەباح، یەکێکە کە گوندنشینانی گوندی بەندا، بە کوردستان24ی گوت: "رووداوەکە بەرەبەیانی دوێنێ 24/7/2022 بوو، سەرەتا دەنگی درۆنەکە هات وامانزانی فڕۆکەکانی دیکەیە، کەمێک دواتر دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە هات و ئاگر لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە کەوتەوە".