وەزارەتی ناوخۆ رێنماییەکانی مۆڵەتی پێدانی چەکی بڵاوکردەوە

چەک بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای چەک دەدرێت بە هاووڵاتییان
فۆتۆ: سەفین حەمید - AFP
فۆتۆ: سەفین حەمید - AFP

K24 – هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی چەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی چەک لەلایەن وەزیری ناوخۆ، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

لە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە: "مۆڵەتی دەستداری و هەڵگرتن و نوێکردنەوەی چەکی ئاگرین تفاقی، بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای چەک، دەدرێت بە هاووڵاتییانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە: "بڕی تفاقی رێگەپێدراو بۆ چەکی ئاگرینی مۆڵەت پێدراو بەمشێوەیە دەبێت: چەکی ئاگرین لە جۆری دەمانچە 45 فیشە، چەکی ئاگرین قەبارە 39 و 7.62،( 120) فیشەک".

وەزارەتی ناوخۆ، راشیگەیاندووە: "پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەسەڵاتی مۆڵەتدان لە وەزارەت یان بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، بۆ پێدانی مۆڵەتی دەستداری یان هەڵگرتن یان هەردووکیان بەیەکەوە کە هۆکار و پاساوی رەوای داواکردنی مۆڵەتەکە لە خۆگرتبێت".

بۆ ئەو کەسانەی داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن دەکەن، روونکراوەتەوە، دەبێ شەش وێنەی رەنگاوڕەنگ، کارتی نیشتمانی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی، هێنانی بەڵگەنامەی ( عدم محکومیە) لە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان، وەرگرتنی رەزامەندی ئاسایش، هێنانی راپۆرتی پزیشکی لەلایەن لیژنەی پزیشکی فەرمی کە بیسەلمەنێنێت شیاوە بۆ دەستداری و هەڵگرتنی چەک لە رووی دەروونی و جەستەیی و عەقڵییەوە".

رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک
فۆڕمی زانیاری داواکاری مۆڵەتی دەستداری یان هەڵگرتنی چەکی ئاگرین و تفاقەکەی
فۆڕمی زانیاری داواکاری مۆڵەتی دەستداری یان هەڵگرتنی چەکی ئاگرین و تفاقەکەی
فۆڕمی زانیاری پێدانی مۆڵەتی چەکی ئاگرین و تفاقەکەی
فۆڕمی زانیاری پێدانی مۆڵەتی چەکی ئاگرین و تفاقەکەی