نێچيرڤان بارزانى: پێویستە وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هێرشەکان بدرێته‌وه
K24 – هەولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی پەلامارەکانی شەوی رابردووی داعش لە چەند پارێزگایەکی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هێرش و پەلامارەکانی داعش زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جدديه، پێويسته به جددى هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه.
لە پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هاتووە: "زنجيره په‌لامار‌ى شه‌وى رابردووى داعش له سنوورى به‌غدا، دياله، سه‌ڵاحه‌دين و كه‌ركووك بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و پۆليسى فيدراڵيى عێراق كه حه‌وت شه‌هيد و زياتر له بيست بريندارى لێكه‌وته‌وه، زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جدديه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە: "جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه له ئاسايش و سه‌قامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌كه‌ن كه پێويسته به جددى هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت. هه‌روه‌ها پێويسته پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: "بارودۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، هاريكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له ته‌واوى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنن و چيتر دۆخى ئاڵۆزيى سياسى نه‌بێته هۆكارى تێكچوونى ئاسايش و سه‌قامگيرى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زياترى داعش".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا دەڵێت: "سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم".