سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات

كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێرئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی حكومەتی هەرێم خستەڕوو
سه‌رۆك بارزانی و كلێمێنس زێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر
سه‌رۆك بارزانی و كلێمێنس زێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی ئه‌مڕۆ دووشەممە (25ی تەممووزی 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە كلێمێنس زێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد، كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه‌، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاووتوێ كرا، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سوپاسی حكومەت و دامەزراوەكانی دیكه‌ی هەرێمی كوردستانی كرد، كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و یارمەتیدرەری بوونە.

هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سیاسەت و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی حكومەتی هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بابەتی چاكسازی خستەڕوو.

كلێمێنس زێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كرد
كلێمێنس زێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كرد