نرخی نەوت و زێڕ لە دابەزینە

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا نرخی بەرمیلێك نەوتیش بۆ 94 دۆلار دابەزی و نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش 0.14% دابەزی
نەوت و زێڕ
نەوت و زێڕ

K24 - هه‌ولێر:

بەکاریگەی بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لەلایەن ئەمه‌ریکا، لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ و نەوت دابەزینیان تۆمارکرد.

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 0.14% دابەزی و گەیشتە هەزار و 742 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە رێژەی 0.71% و بۆ 94 دۆلار دابەزی.

بەهۆکاری بەرزکردنەوەی رێژەی سوود، خەرجییەکان زیاددەکات و لەهەمانکاتدا خواستی نەوتیش لەلایەن ئەمه‌ریکاوە روو لە کەمبوونەوە دەکات.

بەشێک لە دامەزراوە داراییەکانی جیهان پیشبینیدەکەن، بەکاریگەری بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی، نرخی نەوت و زێڕ دابەزینی زیاتر تۆماربکەن.

دابەزینی نرخی نەوت و زێڕ کاریگەری تەواوی لەسەر جوڵەی بازاڕە جیهانییەکان کردووە.