"لووتكه‌ی به‌غدا له نێوان سعوودیه و ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت"
K24 – هەولێر:
ئێران پێشوازی له داواكه‌ی محەمەد بن سەلمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیە كرد، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات دا، رۆڵی عێراقیش له‌م نێوه‌ندگیرییه‌دا به گرنگ زانرا.
ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی ته‌مموز) له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، خۆشبه‌ختانه چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆ له نێوان تاران و ریاز به‌ڕێوه‌چووه، كه پێشتر به‌غدا میواندارێتی كردووه.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكان باشن و هه‌ردوولا هانده‌رن بۆ ئه‌نجامدان و به‌رده‌وامی دیداره‌كانی نێوانیان.
كه‌نعانی روونیكرده‌وه، "دوای به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌ی ریاز، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامدا، ناوه‌ڕۆكی لووتكه‌كه پێ راگه‌یاند".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵاهیان رایگه‌یاندووه، محەمەد بن سەلمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیە ئاماده‌یی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران (له به‌غدا) ده‌ربڕیووه.
ده‌شڵێت: "به‌هۆی ئاماده‌یی هه‌ردوو وڵات بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ، له رێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان ئێران و سعوودیه له عێراق ده‌ستپێده‌كات".
هه‌فته‌ی رابردوو فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌غدا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی به‌غدا ده‌كات، كه بریتییه له گفتوگۆی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سعوودیه.
له مانگی نیسانی 2021 عێراق سه‌رپه‌رشتی پێنج گه‌ڕی دیكه‌ی گفتوگۆی نێوان تاران و ریاز له سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی ئه‌منی و هه‌واڵگری له به‌غدا كرد، به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ردوو وڵات ئه‌مجاره گفتوگۆی راسته‌وخۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه له گوتاری لووتكه‌ی جه‌دده دا داوای له ئێران كرد هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی، هه‌فته‌ی رابردوو گوتی: "له‌گه‌ڵ سعوودیه ئاماده‌ین گفتوگۆكان به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزتر ببه‌ین".
عه‌بدوڵڵاهیان گوتیشی: "پێشكه‌وتنی باش له گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌بووه، له هه‌فته‌ی رابردوودا نامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ئێمه گه‌یشتووه، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ".
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له ساڵی 2016ـه‌وه تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی هێرشیانكرده‌سه‌ر نووسینگه دیپلۆماسییه‌كانی سعوودیه له تاران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریاز 47 ئێرانی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیرۆر له‌سێداره‌دا، له‌نێویاندا (نه‌مر باقر ئه‌لنه‌مر)، كه به‌هۆی گوتاره‌كانی ماڵباتی ئال سعوودی نیگه‌ران كردبوو.