ئەندامێکی ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان: به‌قه‌ناعه‌ته‌وه به‌شداریمان له حكومه‌ت كردووه بە مەبەستی چاكسازی کردن
K24 – هەولێر:
13 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ندامێكی ژووری رۆژنامه‌وانی بزووتنه‌وه‌که ئاماژه به‌وه ده‌كات، "به‌شێكی گرنگی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانمان به‌ده‌ستهێناوه".
ئه‌ركان ره‌ئووف، ئه‌ندامی ژووری رۆژنامه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، 25ـی ته‌مموز ده‌ستپێكی قۆناغێكی گرنگی سیاسی بوو له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكیشه‌وه ئه‌م قۆناغه پڕ بایه‌خ و گرنگه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه كه چۆن بتوانێت داكۆكی له مافه‌كانی خۆی بكات، بۆیه وه‌ك هێزێكی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی دیكه‌یان.
ده‌شڵێت: "دوو قۆناغ به‌شداریمان له حكومه‌ت كردووه، به‌پێی ئه‌و پلانه سیاسییه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی هه‌مانه، به چوار وه‌زاره‌ت به‌شدارین، پلانه‌كانمان وه‌ك پێویست نه‌چووه‌ته پێشه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی: "هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، په‌یوه‌ندی نیشتمانیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بێت، هه‌میشه پابه‌ندی ده‌ستوور ده‌بین، رووانگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه، له‌رێگه‌ی داموده‌زگا نیشتمانییه‌كانه‌وه له‌به‌غدا كاربكه‌ین، نه‌وه‌ك په‌یوه‌ندی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان دروستبكرێت".
گوتیشی: "كێشه‌ی ناوخۆیی له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه، گرفتی زۆر گه‌وره‌ی ئێمه ناكۆكییه له روانگه‌ی كاركردنه‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیشمان بۆ بێبه‌هاكردنی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكیش له هه‌ڵبژاردن كه‌مه".
ئەو ئەندامەی ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشدا "به‌شداریمان له حكومه‌ت، به قه‌ناعه‌ته‌وه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له چاكسازییه‌كان بكه‌ین".