نێچیرڤان بارزانی: جێپه‌نجه‌ى گۆڕان به‌ پرۆسه‌ى سياسى كوردستانه‌وه‌ دياره‌

"گۆڕان ڕۆڵێكى ديار له‌ ژيانى سياسى ‏هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕێت"
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆڵێكى ديار له‌ ژيانى سياسيى ‏هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕێت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به‌ پرۆسه‌ى سياسى ‏و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دياره‌.‏

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 13 هەمین ساڵیادی بەشداری سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سياسيى كارا، ڕۆڵێكى ديار له‌ ژيانى سياسيى ‏هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕێت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به‌ پرۆسه‌ى سياسى ‏و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دياره‌".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە پێویستیزانیوە، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه‌ ‏سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو لايه‌ن و ‏پێكهاته‌كان بپارێزرێت، بەمەبەستی تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ‏ته‌حه‌دييه‌كان و له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستكه‌وت و ‏مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

بزووتنەوەی‏ گۆڕان، بە سەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا، لە ساڵی 2009 دا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و 25 کورسی پەرلەمانەکەی بەدەستهێنا لە کۆی 111 کورسی.