نێچیرڤان بارزانی: جێپه‌نجه‌ى گۆڕان به پرۆسه‌ى سياسى كوردستانه‌وه دياره
"گۆڕان ڕۆڵێكى ديار له ژيانى سياسى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕێت"
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆڵێكى ديار له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕێت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 13 هەمین ساڵیادی بەشداری سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سياسيى كارا، ڕۆڵێكى ديار له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕێت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە پێویستیزانیوە، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان بپارێزرێت، بەمەبەستی تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
بزووتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا، لە ساڵی 2009 دا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و 25 کورسی پەرلەمانەکەی بەدەستهێنا لە کۆی 111 کورسی.