ئەردۆغان پەکەکە بە هێرشەکەی سەر پەرەخ تۆمەتبار دەکات

"سووریا كانگای تیرۆریستانە"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا

K24- هەولێر:

سه‌رۆككۆماری توركیا په‌كه‌كه‌ به‌ هێرشه‌كردنه‌ سه‌ر په‌ره‌خ تۆمه‌تبار ده‌كات، سووریاش به‌ كانگای تیرۆریستان ناو ده‌بات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا به‌ میدیا فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، پەکەکە هێرشەکەی سەر هاوینەواری (پەرەخ)ی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئه‌نجامداوه‌.

راشیگه‌یاند، هێرشکردنە سەر شوێنە گەشتیارییەکەی باکووری عێراق، یەكێکە لە چالاکییە ئاساییەکانی چەکدارانی پەکەکە و مەبەسیشیان تێکدانی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیایە.

هەروەها دەربارەی ئامادەکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆن لە رۆژئاوای کوردستان، ئەردۆغان رایگەیاندووە، پێویسته تاران و مۆسکۆ هەڵوێستیان لەبارەی باکووری سووریا روونبکەنەوه، چونکە بووەتە کانگەی تیرۆریستان.