عێراق و ئێران لە حاجی ئۆمەران باسی توندوتۆڵکردنی سنوورەکان دەکەن

شاندی هەردوولا لە حاجی ئۆمەران کۆبوونەوە
شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە حاجی ئۆمەران
شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە حاجی ئۆمەران

K24 – چۆمان

بە مەبەستی تاوتوێکردنی دانانی چەند خاڵی سەربازی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق و توندوتۆڵکردنی سنوورەکان، شاندێکی پاسەوانی عێراق و ئێران لە حاجی ئۆمەران کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26/7/2022، شاندێکی پاسەوانی سنووری عێراق کە پێکهاتوون لە عەمید گۆران فەرماندەی لیوای دووی ناوچەی یەکی هەولێر، مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، عەمید حیسامەدین عەبدولرەحمان فەرماندەی فەوجی دووی لیوای دوو، پێشوازیان لە شاندێکی سەربازی و ئیداری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی جەلال ئەکبەری فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران ناوچەی پیرانشار و ئەندامیەتی محەمەد بدرقە و ئیرەج ئازادی و بەرپرسانی دەروازەی تەمەرچین کرد، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کۆبوونەوەیەکی هاوبەشکرا.

عەقید کاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە کوردستان24ی راگەیاند: "کۆبوونەوەکە ئامانج لێی پتەوکردنی هەماهەنگی زیاتری سەربازی بۆ پاراستنی سنووری نێوانیان و بۆ رێگریکردن لە دیاردەی قاچاخچیەتی و دزەکردنی نایاسایی لەنێوان هەردوو".

گوتیشی: "شاندی ئێران دڵخۆشی خۆیان بەدانانی سێ خاڵی سەربازی هەمیشەیی لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقی لە چیای کۆدۆ و بەردوناز لە سنووری نێوان  هەردوولا لە ناوچەی حاجی ئۆمەران دەربڕیووە".

کاروان خۆشناو راشیگەیاند: "ئەم شوێنە ماوەی 31 ساڵە هیچ هێزێکی سەربازی جێگیر نەکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بواری بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین کرا".

شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە حاجی ئۆمەران
شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە حاجی ئۆمەران
شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە حاجی ئۆمەران
شاندی پاسەوانی سنووری عێراق و ئێران لە حاجی ئۆمەران