سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی دوو ئافرەت دەستگیرکران
K24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسییان دەستگیرکردووەو کە 30 هەزار دۆلاریان لە دوو ئافرەت وەرگرتووە و وێنەی و ڤیدیۆی نەشیاویان گرتوون.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو تۆمەتبارە بە بیانووی ناردنە دەرەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات، ئەو پارەیان لەو دوو ئافرەتە وەرگرتووە، پاشان بە بیانووی دروستکردنی کەیس بۆیان لە دەرەوەی وڵات کامێرایان پێکردوونەتەوە و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان گرتوون.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كردبوون، ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن؛ وێنه و ڤیدیۆكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بەڵام دوو ئافرەتەکە لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار سکاڵایان تۆمارکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: تۆمه‌تبارەکان (م، أ، ع) له‌دایكبووی 1990 و (چ، ن، س) له‌دایكبووی 1982، هه‌ردووكیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانین و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه دەستگیرکراون.
بە گوتەی پۆلیسی سلێمانی، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوە و به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و دوو په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، هەروەها پێشتریش سكاڵایه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر تۆماركراوه و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه.