کارگەی قوتوبەندی هەریر رۆژانە 100 تۆن تەماتە وەردەگرێت
K24 - هەریر
كارگه‌ی قوتوبه‌ندی هه‌ریر رۆژانه 100 تۆن ته‌ماته‌ی جووتیاران وه‌رده‌گرێت و 20 تۆن ئاوی ته‌ماته به‌رهه‌مدێنیت، كارگه‌كه بووەته ناوه‌ندێكی گرنگی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جووتیاران، ئاوی ته‌ماته‌كه‌شی له رووی كوالێتی و نرخه‌وه كێبڕكێی به‌رهه‌می بیانی ده‌كات.
دوو ساڵە جووتیاران لە بەرهەمی تەماتە تاڕادەیەکی باش گرفتی بە بازاڕکردنیان نەماوە و ئێره، کارگەی قوتوبەندی هەریر بووەته ناوه‌ندێكی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
دیدار سامی، شوفێری كامیۆنی ساردكه‌ره‌وه کە رۆژانە بەرهەمی تەماتە دەگوازێتەوە کارگەی قوتوبەندی هەریر بە کوردستان24ی گوت: "رۆژانە 20 تا 25 تۆن تەماتە باردەکەم و بۆ دەیهێنمە کارگە، بەگوێرەی توانستی جووتیارەکانە هەندێک جار بەرهەمی 7 تا 10 جووتیار دەبێت بۆ یەک باری ئێمە، ئەگەر لێرە بارەکانمان زوو لێوەربگرن دەتوانین رۆژانە بارێک بێنین".
بەرهەمی کارگەی قوتوبەندی هەریر، به‌رهه‌مێكی تەواو ناوخۆیه و بە پشتبه‌ستن به پشكنینه‌كانی تاقیگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له رووی كوالێتیشەوە و كێبڕكێی به‌رهه‌مه‌كانی بیانی ده‌كات و بۆ هه‌ر قوتویه‌ك کیلۆیەک تەماتەی پێویستە.
شوان حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگەی قوتوبەندی هەریر بە کوردستان24ی راگەیاند: "یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانمان رەخساندنی هەلی کار بوو، دووەم ئامانجمان پشتگیری جووتیارانی ناوخۆ بوو، لە بەفیڕۆ نەچوونی بەرهەمەکانیان و دوو ساڵە ئەوەمان کردووە، بە شایەدی حکومەت و جووتیاران، سێیەم ئامانجمان کێبەرکێ کردنی بازاڕە لە کوالێتی و نرخ، ئامانجەکانمان سەدا 70 بۆ 80 پێکاوە".
گوتیشی: "ئەگەر بە بازاڕکردنمان نەبێ و جووتیاریش تەماتە بێنێ و بکرێتە دۆشاو، لێرە زۆر لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت، لە ئەنجامدا ئێمە نە دەتوانین تەماتە وەرگرین و نە کارگە کار بکات و نە کرێکاریش".