کاتی راگەیاندنی ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12ی دیاریکرا

"شووی رۆژانی شەممە نامێنێت"
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 - ئەرشیف
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 - ئەرشیف

k24 - هەولێر

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 29 یان 30 ئەم مانگە ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، لە رۆژانی هەینی یان شەممەدا (29 یان 30 ئەم مانگە) ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.

ئەمساڵ نزیکەی 100 هەزار قوتابی قۆناغی 12 ئامادەیی، لە بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان) تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجامدا.

وەزیری پەروەردە دەڵێت "لە ساڵی نوێی خوێندندا، پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت".

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژی 13ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەستپێدەکات و لە سێ رۆژی سەرەتای دەوامدا، بەرنامەیەکی تایبەتیان دەبێت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.