ره‌ئیسی: بڕیارمان نه‌داوه لە گفتوگۆكاندا بكشێینه‌وه
k24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری ئێران ئاشكرایكرد، وڵاتانی رۆژئاوا كێشه‌یان بۆ گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناوكی نێوان (تاران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) دروستكردووه. ره‌ئیسی گوتی: "بڕیارمان نه‌داوه لە گفتوگۆكاندا بكشێینه‌وه".
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ـی ته‌مموز رایگه‌یاند، تاران له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناوكی نه‌كشاوه‌ته‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا به‌شداریانكردووه له ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوێك له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، كه بووه‌ته هۆی دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م رێڕه‌وی گفتوگۆكاندا.
سه‌رۆكی ئێران پێی وایه، زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا پێویستی به هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌رامبه‌ر هه‌یه. ده‌شڵێت: "هه‌ڵوێستی ئێران مه‌نتقی و عاقڵانه‌یه".
ئه‌م لێدوانانه‌ی ره‌ئیسی دوای ئه‌وه دێت، كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان زانیاری‌یان له‌باره‌ی ئه‌وه نییه، ئێران بۆمبی ناوكی دروستده‌كات یاخوود نا، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی تاران به‌و ئاراسته‌یه‌یه.
ره‌فایل گرووسی، سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی به تۆڕی هه‌واڵی CNNـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، گه‌یشتنمان به به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی ئێران سنوورداره، نازانین چ رووده‌دات، ناشزانین به‌رنامه‌كه‌ی تاران به روونی چیه.
گرووسی له‌باره‌ی گه‌یشتنی تاران به بۆمبی ناوكی وه‌ڵامی روونی نه‌دایه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی گووت: "به‌ڕێژه‌ی %60، ئێران پیتاندنی یۆرانیومی ئه‌نجامداوه، له‌وه نزیكه بگات به %90، ئه‌وكاته ده‌توانێت چه‌كی ناوكی به‌رهه‌مبهێنێت".
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی گوتیشی: "ده‌بێت ئێران رێگه به پشكنه‌رانی بیانی بدات، بگه‌ن به وێستگه ناوكییه‌كان، بۆیه رۆژ دوای رۆژ گه‌یشتنیش به رێكکه‌وتن قورسترده‌بێت".
پێشتریش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک لێدوان كه میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هیچ پێشنازێكمان له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكکه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناوكی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندبوو، داواكارییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ده‌قی رێكکه‌وتنی 2015ـی ڤییه‌ننایه.
قسه‌كانی رۆبه‌رت مالی، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێرانیشی رەتکردەوە، كه له ئێزگه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئێرانییه‌كان له میانی گفتوگۆی ده‌وحه داواكاری دیكه‌یان پێشكه‌ش كردووه و هیچ په‌یوه‌ندی به دۆسییه‌ی ناوكییه‌وه نه‌بووه.
عه‌بدوڵڵاهیان روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی دواجار له ده‌وحه داوامان له واشنتن كردووه، تاوه‌كو گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن، تاران له بواری ئابوورییه‌وه سوودمه‌ند بێت، واشنتن ئه‌مه‌ی نه‌كردووه.