وه‌زیری ته‌ندروستی چه‌ند بڕیارێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خۆش ده‌ركرد
k24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی لەپێناو بەرژەوەندی نەخۆش و باشترکردنی خزمەتگوزاریی چارەسەری لە نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان، چەند بڕیارێکی دەرکرد.
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی ژماره 10703، كه به ئیمزای سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه، تێیدا بڕیاریدا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان ئێشكگری پێویست (پزیشكی پسپۆری تایبه‌تمه‌ند) و (پزیشكانی نیشته‌جێی دێرین) له به‌شه فریاكه‌وتنه‌كان دابنێن و پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ش بن:
یه‌كه‌م: مانگانه خشته‌ی ئێشكگری به‌فه‌رمانی كارگێری ده‌ربچێت و هه‌ڵبواسرێت.
دووه‌م: له‌كاتی گۆڕینه‌وه پێویسته زووتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه، سه‌رۆك به‌ش و سه‌رۆكی پزیشكان ره‌زامه‌ند و ئاگاداربن.
سێیه‌م: پێویسته پزیشكی ئێشكگری پسپۆڕ و نیشته‌جێی دێرین له كاتی ئێشكگری به‌رده‌وام له نه‌خۆشخانه بن، نابێت له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌وه كاره‌كان رایی بكه‌ن.
چواره‌م: نابێت پزیشكی پسپۆری ئێشكگری یان نیشته‌جێی دێرین، له‌كاتی ئێشكگری له كلینیكی تایبه‌تی خۆی یاخود له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بێت.
پێنجه‌م: به‌كارهێنانی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی (ڤایبه‌ر، واتس ئاپ و ته‌له‌فۆن) بۆ راوێژكردن له‌كاتی ئێشكگری به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، ده‌بێت ئێشكگر خۆی بۆ بینینی نه‌خۆش ئاماده‌بێت.