دیبالا: پهیوهندییهكی تهلهفۆنی ههموو شتێكی گۆڕی
پاولۆ دیبالا وەکو یاریزانی نوێی رۆما بە میدیاکان ناسێنرا و ئەو یاریزانە ئارجێنتینییە لە یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند وەکو رێزێک بۆ تۆتی رەتمکردەوە درێسی ژمارە 10 بپۆشم، دهشڵێت: لەگەڵ چەند یانەیەک لە گفتوگۆدابووم، بەڵام کاتێک خۆزێ مۆرینهۆ پەیوەندی پێوە کردم هەموو شتێک گۆڕا.
ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه، 26 تهمووزی 2022، له یهكهمین پرێس كۆنفرانسدا لهگهڵ یانهی رۆما، پاوڵۆ دیبالا گوتی: من دڵخۆشم درێسی ژمارە 21 لە رۆما دەپۆشم، رێزم بۆ ئەوانە هەیە کە لە داهاتوودا لەم یانەیە درێسی ژمارە 10 دەپۆشن بەڵام من پێموایە درێسی ژمارە 10 لە رۆما بەهۆی فرانچیسکۆ تۆتییەوە مانایەکی زۆری بۆ هاندەران و ئەم شارە هەیە، بۆیە کاتێک ئەم ژمارەیان خستە بەردەمم رەتمکردەوە، پێموایە ئەم درێسە تایبەتە بە تۆتی کە هەموومان دەزانین چی بۆ ئەم یانەیە کردووە.
دیبالا دهشڵێت: چەند یانەیەکی لە ئێمە ئامادەتر هەن بۆ نازناوی سێریا ئەی بەربژێرن، پێموایە جارێک زووە باسی سکۆدیتۆ بکەین، پێویستە ئێمە بیر لەوە بکەینەوە یاریی لەدوای یاریی بۆ بردنەوە یاریی بکەین، یۆڤێنتۆس بەهۆی کێشەی داراییەوە نەبوو کاتێک گرێبەستی منیان نوێ نەکردەوە، پێموایە هۆکاری دیکە هەبوو، بەڵام من ئەگەر گۆڵ لە یۆڤێنتۆس بکەم ئاهەنگ ناگێڕم.
دیبالا گوتیشی: من خیانەتم لە ئینتەر میلان نەکردووە، لەگەڵ چەندان یانە لە گفتوگۆدابووم، بەڵام کاتێک مۆرینهۆ پەیوەندی پێوەکردم هەموو شتێک گۆڕا و بڕیارمدا بێمە رۆما، من وەکو مۆرینهۆ عاشقی سەرکەوتنم و دەمەوێت لەگەڵ ئەم یانەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنم نازانم لەناو یاریگا لەکوێ یاریی دەکەم ئەمە بۆ راهێنەر دەگەڕێتەوە.
پاوڵۆ دیبالای تهمهن 28 ساڵ، له یانهی ئینستیتیوتۆی ئارجێنتینا پێگهیشتووه، دواتر له 2012 له دهرگهی یانهی پاڵێرمۆ به گرێبهستێك به بههای 11 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاڵێرمۆ، دوای 3 وهرز ئهو یانهیه به 41 ملیۆن یۆرۆ به یانهی یوڤێنتۆسی فرۆشت، لهگهڵ یانهی یوڤی له كۆی 293 یاری، 115 گۆڵ و 48 ئاسیستی تۆمار كرد، ئهم هاوینهش دیبالا به گرێبهستێكی ئازاد به مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ پهیوهندی به یانهی رۆما كردووه، رۆما 20 ملیۆن یۆرۆی وەکو مەرجی شکاندنی گرێبەستی دیبالا داناوە.