لە بەغدا دژی کاندیدی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

25ـی ئەم مانگە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کرا
خۆپیشاندانی بەغدا دژی کاندیدی سەرۆک وەزیران
خۆپیشاندانی بەغدا دژی کاندیدی سەرۆک وەزیران

K24 - هەولێر:

لە بەغدا دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی تەمووز)، دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لە بەغدای پایتەختی عێراق، خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، تا دێت ژمارەی خۆپیشاندەران زیاتر دەبن و کەمێك پێش ئێستا گەیشتنە دەروازەی ناوچەی سەوز.

رۆژی 25ی ئەم مانگە، چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان رایگەیاند، کە محەمەد شیاع سوودانی کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، بەوەش جمووجۆڵە سیاسییەکان لە عێراقدا کەوتنە قۆناغێکی نوێوە.

.
.
.