به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پاڵپشتی په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/069ab956-eff6-444c-9cc6-640ef07e6d32/wlami%20kldani%20bo%20barzani.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بەشێك لە لایەنە سیاسیەكانی كوردستان  لەگەڵ پەیامەكەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستاندان بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان بۆ  چۆنێتی ھەنگاونان بۆ ریفراندۆم.

لایەنەكانی توركمان و كلدۆ  ئاشوور لەگەڵ  ناوەرۆكی پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمن بۆ كۆدەنگی نیشتمانی لە سەر پرسی ریفراندۆم وبەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی دیموكراتی بێن نھرین،  دەلێت, ئەم پەیام و بانگھێشتە دەبوایە زۆر زووتر بایە.

ماوەی چەندین مانگە پرسە سیاسی و چارەنووسسازەكان  لە ناوخۆی ھەرێم بە ھۆی ناكۆكی نێو ماڵی كورد, ئاستەنگی بۆ درووست بووه‌.

سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستانیش لە بروایەدایە بەشێكی زۆر لە پرسەكان بوەتە قوربانی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكان, بەلام ئەم پایەمەش دەتوانێت رێگە خۆشكەر بێ   بۆ رێكخستن و ئارامكردنەوەی ناو ماڵی كوردستان.

خەڵكی كوردستان لە گەڵ باسكردن لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئەگەر سیاسییانەش بابەتەكە نەبینن, بەڵام پشتگیری خۆشیان بە شێوازی جۆراوجۆر دەربریوە.

ئێستاش بە ھاتنەئارای قۆناغێكی نوێ, ئەگەری گۆڕانكارییەكی گەورە لە ئارادایە، لە گەڵ ھەموو ئەمانە داواكەی ئەمجارەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەی ھەموو لایەنە سیاسیەكان, بۆ یەكدەنگی تەواو, رەنگە سارێژی ئەو برینانە بكات كە تا ئێستا سارێژ نەكراون.