كازمی بۆ خۆپیشانده‌ران: ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵ بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له توێی به‌یاننامه‌یه‌كدا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، پابه‌ندی به ئاشتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان بن و پارێزگاری له موڵكوماڵی گشتیی و تایبه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای لێكردوون، ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌ی سه‌وز به‌جێ بهێڵن و هێزه ئه‌منییه‌كانیشی راسپاردووه، ره‌وشی گشتیی به گوێره‌ی فه‌رمان و رێسا و رێنماییه‌كان بپارێزن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن به پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگری له هه‌ر كرده‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كه زیان به ئاسایش و سیستمی گشتیی وڵات بگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و دژایه‌تی خۆیان بۆ كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ده‌رده‌بڕن.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی وه‌ك كاندیدی چوارچێوه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كردووه.
پێشتر سه‌در، رایگه‌یاندبوو، له پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كێشایه‌وه.