كازمی بۆ خۆپیشانده‌ران: هۆڵی نوێنه‌ران چۆڵ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی، داوای له خۆپیشانده‌ره سه‌درییه‌كان كرد، هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در، به ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانیان هه‌ڵگرت و چوونه ناوچه‌ی سه‌وز.
دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر هۆڵی پێشوازییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و پاشانیش روویانكرده باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خۆپیشانده‌ره سه‌درییه‌كان، ده‌روازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌زاند و چوونه ناو هۆڵی نوێنه‌رانه‌وه.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره، خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مسته‌فا كازمی، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق داوای كردووه، خۆپیشانده‌ران به په‌له له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكشێنه‌وه.
كازمی راشیگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و یاسا ده‌كات.
ئه‌مه دووه‌م به‌یاننامه‌ی مسته‌فا كازمییه، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (27ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، تایبه‌ت به خۆپیشاندانی سه‌درییه‌كان ده‌ری بكات.
پێشتریش، كازمی له توێی به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو: داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، پابه‌ندی به ئاشتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان بن و پارێزگاری له موڵكوماڵی گشتیی و تایبه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای لێ‌كردبوون، ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌ی سه‌وز به‌جێ بهێڵن و هێزه ئه‌منییه‌كانیشی راسپاردووه، ره‌وشی گشتیی به گوێره‌ی فه‌رمان و رێسا و رێنماییه‌كان بپارێزن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاندبوو، هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن به پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگری له هه‌ر كرده‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كه زیان به ئاسایش و سیستمی گشتیی وڵات بگه‌یه‌نێت.
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی ره‌وتی سه‌در، له كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ناوی پاڵێوراوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرد.
محه‌ممه‌د شه‌یاع سوودانی، وه‌ك پاڵێوراوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستنیشان كراوه.
سوودانی، پێشتر چه‌ندین پۆستی وه‌زاریی له كابینه‌كانی حكومه‌تی عێراق به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌بردووه.
خۆپیشانده‌ران پانكارت و لافیته‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و هێڵی راست و چه‌وتیان به‌سه‌ر رووخساری سوودانی دا هێناوه و ده‌ڵێن: رای شه‌قام قسه‌ی خۆی ده‌كات و سوودانی ره‌تكراوه‌یه.
پێشتر سه‌در، رایگه‌یاندبوو، له پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كێشایه‌وه و ته‌نیا له رێی شه‌قامه‌وه داواكارییه سیاسییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو.