په‌یامێك له سه‌دره‌وه بۆ خۆپیشانده‌ران
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رایه‌تی ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی به په‌له‌ی گه‌یانده ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ئێستا له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانن.
له هه‌ژماری ساڵح محه‌ممه‌د عێراقیی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كه به هه‌ژماری وه‌زیری سه‌در ده‌ناسرێت، په‌یامێك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و په‌یامه‌تان خۆڕسكانه و چاكسازیخوازانه و په‌یامێكی میللی جوان بوو. سوپاس بۆ ئێوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ن پیلانتان له دژ ده‌گێڕن، سه‌لامه‌تی ئێوه له هه‌موو شتێك گرنگتره. ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت بكشێنه‌وه، ئه‌وا من رێز له بڕیاره‌كه‌تان ده‌گرم.
ئه‌و په‌یامه، حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌ستله‌كاركێشاوه، كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌در ده‌كات، به بڵندگۆ بۆ خۆپیشانده‌رانی خوێنده‌وه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه میدیاییه‌كان، سه‌در له رێی خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆوه په‌یامێكی نوێی گه‌یانده چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ناتوانن هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت سه‌ربخه‌ن.
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در، به ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانیان هه‌ڵگرت و چوونه ناوچه‌ی سه‌وز.
دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر هۆڵی پێشوازییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و پاشانیش روویانكرده باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خۆپیشانده‌ره سه‌درییه‌كان، ده‌روازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌زاند و چوونه ناو هۆڵی نوێنه‌رانه‌وه.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره، خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مسته‌فا كازمی، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق داوای كردووه، خۆپیشانده‌ران به په‌له له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكشێنه‌وه.
كازمی راشیگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و یاسا ده‌كات.
ئه‌مه دووه‌م به‌یاننامه‌ی مسته‌فا كازمییه، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (27ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، تایبه‌ت به خۆپیشاندانی سه‌درییه‌كان ده‌ری بكات.
پێشتریش، كازمی له توێی به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو: داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، پابه‌ندی به ئاشتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان بن و پارێزگاری له موڵكوماڵی گشتیی و تایبه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای لێ‌كردبوون، ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌ی سه‌وز به‌جێ بهێڵن و هێزه ئه‌منییه‌كانیشی راسپاردووه، ره‌وشی گشتیی به گوێره‌ی فه‌رمان و رێسا و رێنماییه‌كان بپارێزن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاندبوو، هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن به پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگری له هه‌ر كرده‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كه زیان به ئاسایش و سیستمی گشتیی وڵات بگه‌یه‌نێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، په‌یامێكی به په‌له‌ی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: له هه‌ر ئاراسته‌یه‌كه‌وه چوونی خۆپیشانده‌ران بۆ حه‌ره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ناوچه‌ی سه‌وز، به‌زاندنی هێڵی پارێزگاری ئه‌منی ناوچه‌كه‌یه و به پێشێلكارییه‌كی بێچه‌ندوچوونی مافی خۆپیشاندانی ره‌وا هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی كازمی برا، كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌ستووری خۆی راپه‌ڕێنێت و پارێزگاری له ره‌وشی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و رێگری بكات له رژانی خوێن له نێوان عێراقییه‌كان و پشت به رێگای ره‌وا ببه‌سترێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه ده‌كرێته سه‌ر شكۆی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی.
نوری مالكی، داوایشی له خۆپیشانده‌ران كردووه، ده‌ستبه‌جێ له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه و پابه‌ند بن به مافی خۆپیشاندانی یاسایی و نه‌چنه ژێر باری ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت خۆپیشانده‌ران رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپێردراو به پارێزگاری كردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكاته‌وه.
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی ره‌وتی سه‌در، له كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ناوی پاڵێوراوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرد.
محه‌ممه‌د شه‌یاع سوودانی، وه‌ك پاڵێوراوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستنیشان كراوه.
سوودانی، پێشتر چه‌ندین پۆستی وه‌زاریی له كابینه‌كانی حكومه‌تی عێراق به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌بردووه.
خۆپیشانده‌ران پانكارت و لافیته‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و هێڵی راست و چه‌وتیان به‌سه‌ر رووخساری سوودانی دا هێناوه و ده‌ڵێن: رای شه‌قام قسه‌ی خۆی ده‌كات و سوودانی ره‌تكراوه‌یه.
پێشتر سه‌در، رایگه‌یاندبوو، له پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كێشایه‌وه و ته‌نیا له رێی شه‌قامه‌وه داواكارییه سیاسییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو.