خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هەواڵی عێراقی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌دری له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاوكرده‌وه.
په‌یامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی له‌به‌غدا رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد.
موقته‌دا سه‌در، په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری ره‌وته‌كه‌ی كرد و تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووده‌دات شۆڕشیی چاكسازی و ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "خۆشه‌ویستان، په‌یامه‌كه‌تان گه‌یشت".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "بێگومان گه‌نده‌ڵكارانتان تۆقاند".
موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی به خۆپیشانده‌ران كردووه، دوو ره‌كات نوێژ بكه‌ن و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.