ئاری هه‌رسین: ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ مه‌لا به‌ختیار به‌ڵام بێ به‌رهه‌م ساڵح
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاری هه‌رسین، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند، پشتیوانی په‌یامی مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌م، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پرسی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، لایه‌نێكه له پرسه‌كه، پێویست ناكات به‌شدار بێت.
له به‌غدا چی رووده‌دات
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز كۆبوونه‌وه، به ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانیان هه‌ڵگرت و چوونه ناوچه‌ی سه‌وز.
دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر هۆڵی پێشوازییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و پاشانیش روویانكرده باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خۆپیشانده‌ره سه‌درییه‌كان، ده‌روازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌زاند و چوونه ناو هۆڵی نوێنه‌رانه‌وه.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره، خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ئاری هه‌رسین له باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، وتی: ئه‌مه‌ی له به‌غدا رووده‌دات كارتی فشاره.
وتیشی: عێراق له درووستبوونییه‌وه یه‌كپارچه نه‌بووه، مه‌گه‌ر به دیكتاتۆری بووبێت، له بری به‌كارهێنانی كاتیۆشا، ناردنی گه‌نجان بۆ ناوچه‌ی سه‌وز، شتێكی باشه. بۆیه ئه‌مه‌ی كرا، كارتێكی فشاره و خۆزگه هه‌موو ناڕه‌زاییه‌ك به‌م جۆره مه‌ده‌نیانه بووه، با لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش وه‌ڵامیان هه‌بێت.
یه‌كڕیزی كورد
له باره‌ی هه‌ڵوێستی كورده‌وه، ئاری هه‌رسین وتی: بۆ ئێمه‌ی كورد، به درێژایی مێژوو، یه‌كڕیزی له ئۆكسجین پێویستتره، پێویسته ئێمه رێكبكه‌وین، له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار.
وتیشی: ئێمه ئێستا و سبه‌یش ده‌توانین رێكبكه‌وین. بۆ پێگه‌ی ئێمه باشتر وایه رێكبكه‌وین له‌سه‌ر كاندیدێك، كه بزانین ده‌توانێت پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین، عه‌یبێكی گه‌وره‌یه.
"پارتی عینادی ناكات"
ئاری هه‌رسین ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه پارتی یه‌ك كاندیدی هه‌یه و تا ئێستاش یه‌كێتی یه‌ك كاندیدیان هه‌یه، به‌ڵام له باره‌ی ناڕه‌زایی پارتی سه‌باره‌ت به كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی وتی: ئێمه عینادی ناكه‌ین، ئێمه دانووستان ده‌كه‌ین، بۆیه دانووستان ئه‌كه‌ین، بده و بسێن بكه‌ین. ئێمه نه‌چووینه‌ته سه‌ر كه‌لی شه‌یتان و نه‌یه‌ینه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: پارتی عینادی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی كه‌س ناكات، به‌ڵام عینادی له‌سه‌ر شتێكی دیكه ده‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و خاكی پیرۆزی كوردستان بێت.
ئاری هه‌رسین زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دواو و وتی: ئه‌گه‌ر تێبینمان له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك هه‌بووبێت، له‌به‌ر خاتری خۆی نه‌بووه، له‌سه‌ر ئه‌دای سیاسه‌تكردنی بووه، ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌بووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا پارتی بۆ لایه‌نه شیعه‌كانیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه، كه‌سێك ده‌بێت ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ خزمه‌تی هه‌موو عێراق بێت، یان لایه‌نێك، ئاری هه‌رسین وتی: ئێمه سه‌یری به‌رنامه‌ی ده‌كه‌ین، تا چه‌ند پابه‌ندی ده‌ستوور ده‌بێت، تا چه‌ند ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ی پشتیوانی ده‌كات، سیاسه‌تێكی روون ده‌كات، مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و بڕیار ده‌ده‌ین و فاكته‌ری خێر و ئه‌رێنی ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانێك بچێته بینای حكومه‌ت سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بكات، ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی هه‌بوونه، به جددی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا به پێویستی زانیوه، به په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان پارتی و یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكه‌كان رێكبخرێت، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كان و خستنه‌ڕووی پێشنیازی چاره‌سه‌ر.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "هەروەکو چاوەڕوانمان دەکرد، بەغدای پایتەختی عێراق، قڵیشایەوە. پێ ناچێ بەئاسانی ئەمشێوە راپەڕینە، دابمرکێتەوە. ئەگەرەکانی رووداوەکە، لەوپەڕی مەترسییەوە، هەتا زوو قبوڵکردنی داخوازییەکانی سەدرییەکان، لەئارادایە".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئەم کێشەیە، زۆرتر لەناو هێزە شیعەکان و شەقامی ناڕازیی بەغداد و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروودایە. بۆ ئەوەی ئەگەرە مەترسیدارەکان لەسەر کورد نەشکێتەوە، داوا و تکام وایە، کۆبونەوەیەکی باڵای یەکێتی و پارتی، بەئامادەبوونی سەرۆکی هەردوولا و د.بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بکرێ.. بۆ ئەوەی، کوردستان و هێزە سیاسییەکانی وەکو بەشێکی چارەسەری کێشەکان، تەرحیان هەبێ".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار نووسیویه‌تی: "تکایە.. سەرۆک و سکرتێرەکان، گەورەیی بنوێنن و لەبەر رۆشنایی دۆخی ئێستا، هەنگاو هەڵبهێنن. هەتا ئەم خۆپیشاندانانە دەستیپێکرد، یەکێتی و پارتی قسەی خۆیان بردەسەر، ئێستا کاتی هاتووە، قسەکانتان یەکبخەن و بڕیاری هاوبەش و هاوچارەنوس بدەن".
له باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌وه، ئاری هه‌رسین وتی: وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ده‌نگم ئه‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی مه‌لا به‌ختیار، بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له له نێوان سه‌رۆكه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به ناوهێنانی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كه مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی پێكردووه، بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه، ئاری هه‌رسین وتی: ناوی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح زیاده‌یه له كۆبوونه‌وه‌كه، چونكه ئه‌و ته‌ره‌فه، ئه‌گه‌ر ناوی رێبه‌ر ئه‌حمه‌دیش هێنرابا، هه‌ر ده‌موت زیاده‌یه، چونكه ته‌ره‌فه، ئه‌وانی دیكه پێویسته به‌یه‌كه‌وه دانیشن و سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیارم ناقس به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح.
پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌سه‌ر هێڵن
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتییه‌وه، ئاری هه‌رسین ئاشكرای كرد، دوور له چاوی كامێرا په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا "زۆر باشه" و به‌رده‌وام له گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌دان.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، ئێمه شتێكی باشمان كردووه، بۆ سه‌لامه‌تی گفتوگۆكانمان، له دووری چاوی كامێرا و سۆشیال‌میدیا ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌یه، چونكه هه‌ردووكمان راستییه‌ك زۆر باش ده‌زانین، كه ئێمه به‌یه‌كه‌وه نه‌بین، كه‌س براوه نییه.
رۆڵی ئێران
له باره‌ی رۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئاری هه‌رسین وتی: ئێران سه‌رمایه‌گوزاری له عێراق كردووه، خوێنی بۆ داوه و ماندوو بووه بۆی، پاره‌ی تێدا خه‌رج كردووه، كه‌س خێری پێ نه‌كردووه، كاری تێدا كردووه و خۆی به هاوبه‌ش و خاوه‌ن را ده‌زانێت له عێراقدا، بۆیه ئێران لاواز نه‌بووه، رێككه‌وتنی به‌شێكی زلهێزان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، كار و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرداری وڵاتان ده‌بێت. ئێرانیش دانووستانی له‌گه‌ڵ سعوودییه هه‌یه و ده‌بێت دانووستانی ناووكی بكات، ئێران له‌وه‌دا زیره‌كن و ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا بكه‌ن.