پاسەوانی سنوور دەگەڕێتەوە ئەو شوێنانەی 31 ساڵە چۆڵکراون
K24 - حاجی ئۆمەران
هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، له سنووری ناوچه‌ی یه‌كی هه‌ولێر، شه‌ش خاڵی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی كه سێیان هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ئێران و سێ بنكه‌ی دیكه نزیك سنووره‌كانی توركیا دامه‌زراند، به‌رپرسانی پاسه‌وانی سنووری عێراقی پێیانوایه دانانی خاڵی سه‌ربازی له ناوچه سنوورییه‌كان، هۆكارده‌بێت بۆ چاودێریكردنی سنوور و رێگریكردن له جموجۆڵی گرووپه چه‌كداره نایاساییه‌كان و كاری قاچاخچیه‌تی و به‌زاندنی سنوور و دابینكردنی ئارامی ئاسایش بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
سێ بنكه‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ربازی هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئێران لە چیای كۆدۆ-ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی-یە، ئەو شوێنە 31 ساڵه هیچ هێزێكی سنوورپارێز لێ جێگیر نەکراوە، دوای ئەو ماوە زۆرە ئێستا هێزەکانی پاسەوانی سنوور لەوێ لە ئەرکدان.
گۆران ساڵح، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی پاسه‌وانی سنوور لەگەڵ هێزەکانیان چووەتە چیای کۆدۆ، بە کوردستان24ی گوت: "لەگەڵ هاتنمان بۆ ناوچە سنوورییەکان، چەند رێگایەکمان لێدا بە درێژایی 6 بۆ 8 کیلۆمەتر، بۆ ئەوەی خاڵی ناوچەکانی سنوور بەیەکەوە ببەستینەوە، دوای هاتن و دانانی ئەم خاڵە نوێیانەی پاسەوانی سنوور، ئێستا هیچ هێزێک ناتوانێ ئەم سنوورانەی کە پاسەوانی سنووری تێدا جێگیر بووە ببەزێنێ".
لە بەرزاییەکانی سنووری حاجی ئۆمەران، خاڵە سەربازییەکانی پاسەوانی سنووری عێراقی بەرامبەر خاڵی سنووری هێزەکانی سنووری ئێرانن، پێشتر ئەو شوێنانە بۆ هیچ کەس پارێزراو نەبوو، ئێستا وێڕای پاراستنی سنووره‌كان، هاوكات بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشووتر به گوندنشین و جووتیار و كۆچه‌رییە‌وه ئارامی و ئاسایشیان بۆ دابینکراوە.
فه‌خره‌دین ره‌سوڵ، جووتیارێکی ناوچەکەیە و دەڵێ: "ئێستا ئازادین، پێشتر نەماندەتوانی ئەوەندە لە سنوور نزیک ببینەوە بۆ کشتوکاڵ و مەڕداری، بەڵام ئێستا ئاسایشی ئێرە پارێزراوە و زۆر ئاسوودەترین لە جاران".
له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا پاسه‌وانی سنوور سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، سێ خاڵی سه‌ربازی له سنووری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران و سێ خاڵی دیكه‌ی سه‌ربازیشی له‌گه‌ڵ توركیا له ده‌ڤه‌ری بارزان جێگیر كردوون.