بەهای دراوی تورکی بەرامبەر دۆلارێك بۆ ئاستی 18 لیرە نزیکدەبێتەوە

پێنوێنی متمانە بۆ کەمترین ئاستی دابەزیوە
لیرەی توركی
لیرەی توركی

K24 - هەولێر:

سەرەڕای دابەزینی پێنوێنی دۆلار، بۆ نۆیەم دانیشتن لەسەر یەك بەهای دراوی تورکی دادەبەزێت، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆش بەهای دۆلارێکی ئەمریکی بۆ نزیکەی 18 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ئەو داکەوتنەی بەهای لیرە بۆ بڵاوکردنەوەی داتا ئابوورییەکانی وڵاتەکە دەگەڕیتەوە، کە پێنوێنی متمانە بۆ کەمترین ئاستی دابەزیوە.

ئێستا بەهای لیرە بۆ کەمترین ئاستەکانی لە دوای کۆتاییەکانی مانگی کانوونی یەکەمی 2021 دابەزیوە، کە بەهۆی دابەزاندنی نرخی سوو لەلایەن بانکی ناوەندی تورکیا بەهای لیرە بۆ ئاستی 18 لیرە و 40 قوروش بەرامبەر دۆلارێک دابەزی.

لە لایەکی دیکەوە، بانکی ناوەندی تورکیا پێشبینییەکانی بۆ رێژەی هەڵاوسان تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ سەدا 60.4 بەرزکردەوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرد بۆ سەدا 42.8 بەرزبێتەوە.